فه‌ره‌نساگرنگترین

کێشە دەکەوێتە نێوان ئێمباپێ و دایکی

یاریگا

فایزە ئەلعەماری، دایکی کیلیان ئێمباپێ، باس لە ناکۆکی لەگەڵ کوڕەکەی دەکات و دەڵێت، ناکۆکی لەگەڵ کوڕەکەیدا هەیە لەسەر بڕی ئەو مووچەیەی وەردەگرێت.

دایکی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی یانەی پاریس سانجێرمان،  بەڕێوەبەری کارەکانی کوڕەکەیەتی و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کوڕەکەی هەیە و دەگووترێت هەر یانەیەک بیەوێت ئێمباپێ بگوازێتەوە، دەبێت سەرەتا لەگەڵ دایکی بگەنە ڕێککەوتن.

دایکی کیلیان باس لە ناکۆکییەکی سەیری لەگەڵ کوڕەکەی کردووە سەبارەت بە بڕی ئەو مووچەیەی وەردەگرێت، لەبەر ئەوەی پێشتر رێکەوتوون پشکێک بۆ ئەو بێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، عەماری ئەو کاتەی کوڕەکەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێکردەوە، داوای لە کوڕەکەی کردووە نیوەی مووچەکەی بۆ ئەو بێت، بەڵام کوڕەکەی توڕە بووە و بەم هۆیەوە دەمەقاڵێ لە نێوانیان دروست بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button