ئیسپانیا

کوبۆ بووەتە ئامانجی یانەیەکی سعودی

یاریگا

تاکێفوسۆ کوبۆ ناوەڕاستکاری لاوی هەڵبژاردەی ژاپۆن و هەروەها یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانیا، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی یانە دەوڵەمەندەکانی سعودیە.

ماتیۆ مۆرێتۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی نەسڕی سعودی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرکردایەتی ئەو یانەیە دەکات، بیر لەوە دەکات هاوینی داهاتوو، ناوەڕاستکارە ژاپۆنیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە، تاوەکو ئەم ساتە هیچ هەوڵێکی فەرمی لەلایەن یانە سعودیەکە نیە، بەڵام ئەو یانەیە گرنگی بەو یاریزانە دەدەن و چاوەڕێ دەکرێت، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بە فەرمی ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەش بکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی سعودیە بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسانی نەسڕ سەرەتا بیریان لەوە دەکردەوە، ئەم زستانە کوبۆ بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام یاریزانە ژاپۆنیەکە ئامادەنیە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button