ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی دڵنیایە هیچ کارێکی نایاسایی نەکردووە

یاریگا

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، یانەی مانچێستەر سیتی لەسەر 115 دۆسیەی خۆدزینەوە لە باج دادگایی دەکرێت، بەرپرسانی ئەو یانەیە دڵنیایی دەدەنە هاندەرەکانیان، هیچ کارێکی نایاساییان نەکردووە.

جاک کوهان رۆژنامەنوس لە ماڵپەری دەیلی مەیل کە نزیکە لە مانچستەر سیتی دەڵێت، لە ئێستادا دۆخەکە لە ئیتیحاد تەواو ئارامە، ساڵی ڕابردوو کاتێک پرێمەرلیگ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ستیزن 115 دۆسیەی یاسای دارایی خاوێنی لەسەرە، دۆخێکی نیگەرانکەر دروست بوو، فران سۆریانۆی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە ناچار بوو دڵنیایی بداتە ستافی یانەکە سەبارەت بە دڵنیایی کارەکەیان.

بەرپرسانی مان سیتی ئەندامانی یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، بە هەموو هێزی خۆیان بەرگری لەخۆیان دەکەن. هاوشێوەی تۆمەتەکەی یوێفا کە لەلایەن دادگای باڵای وەرزشەوە ڕەتکرایەوە، سیتیزن دڵنیایە کە دۆسیەی پریمەرلیگیش دەتوانێت دەرئەنجامێکی هاوشێوەی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button