بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

هێندرسن دەیەوێت لە خەوە ‘ناخۆشەکە’ بەئاگابهێتەوە

ئەیاکس و یوڤێنتوس گرنگیان بە تواناکانی داوە

یاریگا –

جۆردان هێندرسن دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا و کۆتایی بە گەشتە ناخۆشەکەی سعودیە بهێنێت.

رۆژنامەنووس دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بۆ جێهێشتنی خولی رۆشنی سعودیە، جۆردان هێندرسن لەگەڵ ئیتیفاق گەیشتووەتە رێککەوتن.

لە سەرەتای مێرکاتۆی زستانەدا، دەنگۆ گواستنەوەی هێندرسن بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئیتیفاق نەیدەویست دەستبەرداری یاریزانە ئینگلیزییەکە ببێت. بەڵام لە کۆتاییدا بە داواکەی جۆردان رازی بوون.

هەر بەپێی زانیارییەکانی دەیڤد، هێندەرسن دەگەڕێتەوە ئەوروپا و رەزامەندی دەربڕیووە پەیوەندی بە ئایاکس ئەمستردامی هۆڵەندی بکات.

یاریزانی 33 ساڵان لە هاوینی رابردوودا بە بڕی 12 ملیۆن پاوەند، پەیوەندی بە یانە سعودییەکەوە کرد. بەڵام هێندرسن لە یەکێک لە گەورەترین خولەکانی جیهانەوە چووەتە یانەیەک، رێژەی ئامادەبوونی هاندەرانیان لە 700 هاندەر زیاتر نییە.

جیا لەمە، ئیتیفاق وەرزێکی خراپی بەڕێکردووە، ئێستا لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولی رۆشندا دێت، 9 یارییە هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دەروونی ئەستێرەکەی پێشووی مێرسیساید دروستکردووە.

پێدەچێت کاروانێکی نوێ چاوەڕێی هێندرسن بێت لە هۆڵەندا، هەرچەندە یانەکەی ئەمستردام وەرزێکی ناجێگیر پێشکەش دەکات.

یانە زلهێزەکەی هۆڵەندا لە پلەی پێنجەمی خولی هۆڵەندیدایە، هەرچەندە لە سەرەتای وەرز لە پلەکانی دواوە بوو.

هێندرسن کاروانی وەرزشی لەگەڵ سەندێرلاند دەستپێکرد و دواتر پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button