ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی پێشووی پرێمەرلیگ وازی لە یاریکردن هێنا

یاری بۆ 10 یانەی گەورەی بەریتانیا کردووە

یاریگا –

رۆبێرت سنۆدگراس، یاریزانی پێشووی سکۆتلاند و وێستهام وازی لە یاریکردن هێنا.

سنۆدگاری لە ماوەی 18 ساڵی رابردوودا، یاری بۆ یانەکانی لیڤینگستن، نۆرویچ سیتی، لیدز یونایتد، هەڵ سیتی، وێستهام، وێست بڕۆم و لوتن تاون کردووە.

سنۆدگراس نووسیویەتی

کوڕێکی گلاسکۆیی کە ماوەی 20 ساڵە لە خەونی منداڵیدا دەژیت، یاریم بۆ 10 یانەی گەورەی تۆپی پێ کردووە، پەیوەندی زۆر باشم لەگەڵ خەڵک و ستافی یانەکاندا هەیە. نوێنەرایەتی وڵاتی خۆم کردووە. لە ماوەی یاریکردنمدا، زیاتر لە 600 یاریم کردووە، زیاتر لە 100 گۆڵ و 100 ئەسیستیشم هەربووە. هەرگیز ئەم وێنانە لە هزرم ناچنە دەرەوە. زۆر بیری ئەم یارییە جوانە دەکەم، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە، زانیارییەکانم بۆ نەوەی دوای خۆم بگوازمەوە.

یاریزانە باڵە راستەکە 28 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی سکۆتلاند کردووە و یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی دەیەی رابردوو.

لە مانگی ئەپریل/نیسانی رابردوودا، گرێبەستەکەی لەگەڵ هارتس بەسەرچوو و لەو کاتەوە بێ یانە مابووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button