سعودیە

لە بەراوردێکی نێوان ڕۆناڵدۆ و نێیمار، خیسۆسی ڕاهێنەری هیلال نێیمار وێران دەکات!

یاریگا –

لە بەراوردێکی چاوەڕواننەکراودا لە نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نێیمار دا سیلڤا، خۆرخێ خیسۆسی ڕاهێنەری هیلال ئەستێرە بەرازیلیەکە شەرمەزار دەکات.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکەی هیلال بڵاو بووەتەوە کە میدیاکانیش بە بایەخەوە سەرنجیان خستووەتە سەری، خیسۆس لە بەراوردی نێوان دۆن و نێیماردا دەڵێت

نێیمار دیوە جیاوازەکەی ڕۆناڵدۆیە. کریستیانۆ هیوایەتێکی زۆرتری هەیە بۆ تۆپی پێ و لەپێشینەی هەموو شتێکەوەیە لای ئەو. لە کاتێکدا نێیمار هیوایەتی بۆ شتگەلێکیتر هەیە پەیوەست بە ژیانی تایبەتی خۆی کە لە پێش هەموو شتێکەوە دێت لای نێیمار.

قسەکانی ئەو ڕاهێنەر لە کاتێکدایە کە ڕۆناڵدۆی تەمەن نزیک ٣٩ ساڵ تا دێت لەگەڵ نەسر و هەڵبژاردەکەی زیاتر دەدرەوشێتەوە و، بەپێچەوانەوە نێیمار لە مانگەکانی سەرەتای چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەرییە قورسەکەی ئەژنۆیەتی کە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل تووشی هات و هیلال بۆ نۆ مانه لە تواناکانی بێبەش بوو.

هاوکات خیسۆس لە وەسفی کەسایەتی نەیماردا باسی لەوە کرد کە ئەستێرە بەرازیلیەکەی خاوەن کەسایەتیەکی نەرمونیان، ئاسان و تێگەشتووە. نیگەرانیش بوو لەوەی بەخت یاوەری نەبووە زیاتر لەگەڵ نێیماردا ئەم وەرزە کار بکەن بەهۆی پێکانەکەیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button