ئیسپانیا

گرێبەستێکی زەبەلاحی سپۆنسەری نوێ، پەیوەندییە لەمێژینەکەی “نایکی” و بارسا کۆتایی پێ دێنێت

یاریگا –

کۆمپانیایەکی زەبەلاح دەیەوێت سوود لە کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا ببینێت و بە ئۆفەرێکی خەیاڵی بێتە پێشەوە و کۆتایی بێنێت بە کارکردنە مێژینەکەی نێوان بارسا و کۆمپانیای نایکی.

پەیوەندی نێوان بلاوگرانا و نایکی نوێ نییە و، لەوەتەی ساڵی 1998 تا ئێستا سپۆنسەری درێسەکانی یانە کەتەلەنۆنییەکەیە. لە ساڵی 2016یش سەروەختی ماریا بارتیمۆ گرێبەستێکیان واژۆ کرد و بە بڕی 155 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک ڕێککەوتنیان کرد و تا ئێستایش ماوەتەوە.

بەڵام لە ئێستادا بارسێلۆنا چاوی لەوەیە لەو بڕە زیاتری دەستکەوێت لە ڕێگەی سپۆنسەریکردنەوە، بەتایبەت کە یانەکە کێشەی قووڵی دارایی هەیە. ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیش لەو بارەیەوە هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە باس لەوە دەکات کۆمپانیای پوما بۆ پۆشاک و جلوبەرگی وەرزشی، دەستپێشخەرییەکی 300 ملیۆن یۆرۆیی بۆ هەر وەرزێک هەیە بۆ هاتنە پێشەوە لە ماماڵەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button