ئیتاڵیا

جامی سوپەر لە سعودیە وەک سواڵکردن وایە

یاریگا

جامی سوپەری ئیتاڵیا بە شێوەیەکی نەریتی پێش دەستپێکردنی هەموو وەرزێک، لە  نێوان براوەی خول و جامی ئیتاڵیا بوو.

لەم ساڵانەی دواییە یارییەکە گواستراوەتەوە بۆ مانگی کانوونی دووەم یان مانگی یەک و ناوبەناو لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێت، وەک لە سعودیە.

ئەمساڵ ئەم پێشبڕکێیە بە بەشداری چوار یانە دەبێت، لەنێویاندا پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیا و هەروەها پاڵەوانی خول و جام.

ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی لازیۆ کە یەکێک لە یانە بەشداربووەکانی ئەم جامە لە سعوودیەن، بە توندی ڕەخنە لە شێوازی بەڕێوەچوونی جامەکە و لە دەرەوەی وڵاتەکەیان دەگرێت.

ساری لەمبارەوە دەڵێت

هەمووان دەزانن بیروڕای من چییە، ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر هەر شتێکە جگە لە وەرزشی تۆپی پێ. بڕیارە پارەکە وەربگریت و بگەڕێیتەوە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەم بیرکردنەوە کورتبینە جێبەجێ بکەین

راهێنەرەکەی لازیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

ئێمە هەزارەها کیلۆمەتر دەبڕین و وەکو سواڵکەر بۆ پارە دەگەڕێین. لەگەڵ هەموو کێشەکانی ساڵنامەیەکی قورس کە هەمانە. ئەگەر تۆپی پێی مۆدێرن ئەمجۆرە پەرەسەندنە بێت، ئەوا دڵخۆشم کە پیر بووم

بابەتی زیاتر

Back to top button