ئه‌وروپا

کێن ئەو یانانەی زۆرترین مووچە پێشکەشی یاریزانەکانیان دەکەن

یاریگا

لەم ساڵانەی دواییە زۆری مووچەی بەشێک لە یانەکانی جیهان بووەتە گەورەترین بۆ بەشێک لە یانەکانی دیکە، لەبەر ئەوەی یاریزانەکان هەر یانەیەک مووچەیەکی زیاتر پێشکەشی بکات، بەبێ دوو دڵی روو لەو یانەیە دەکات.

ماڵپەری FourFourTwo لە بەدواداچونێک پۆڵینبەندی بۆ ئەو یانانە کردووە، کە زۆرترین مووچە پێشکەشی یاریزانەکانیان دەکەن.

لە پلەی یەکەم یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دێت. ئەو یانەیە ساڵانە 291 ملیۆن یۆرۆ تەنها خەرجی مووچەی یاریزانەکانیانە.

لە پلەی دووەم یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا دێت، ئەو یانەیەش ساڵانە 283 ملیۆن یۆرۆ مووچەی یاریزانەکانیانە و بایرن میونشنی ئەڵمانیاش لە پلەی سێیەم دێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە یانەکانی خولی ئیتاڵیایە، یوڤێنتوس زۆرترین مووچەی یاریزانەکانی دەدات کە 112 ملیۆن یۆرۆیە و جیاوازیەکی زۆری لەگەڵ یانەکانی پاریس سانجێرمان و ریاڵ مەدرید و هەموو یانەکانی دیکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button