ئینگلتەرا

گواردیۆلا: هاڵاند بۆ ئەم یارییەش بەردەست نابێت

یاریگا

پێپ گوادریۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم هەفتەی یانەکەی، جارێکی دیکە هەواڵێکی ناخۆشی گەیاندە هاندەرانی یانەکەی.

مان سیتی لە گەڕی 21 پرێمەرلیگ و لە دەرەوەی یاریگای خۆی، رووبەڕووی نیوکاسل یونایتد دەبێتەوە، راهێنەرەکەی ستیزن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند، گۆڵکاری لاوی نەرویجی یانەکەی، بۆ ئەم یارییەش ئامادە نابێت.

گواردیۆلا بە گشتی لەبارەی بارودۆخی یاریزانەکانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە گووتی

ئێرلینگ هالاند بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە، بۆیە بەشداری یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسل یونایتد ناکات، جاک گریلیش ئەو یاریزانەش نەخۆش کەتووە، بەڵام هیوادارم بەشداری یارییەکە بکات، جۆن ستۆنز ئەو یاریزانەش پێکانی هەیە و ناتوانێت بەشداری ئەم یارییە بکات

راهێنەرە کەتەلۆنیەکەی مانچێستەر سیتی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی بارودۆخی یانەکەی گووتی

ناتوانن بیخەنە بەرچاوتان کە چەندە دڵخۆشم بە بەشداریکردنی تیپەکەم لە پێشبڕکێکانی ئەمساڵ، لە سەرەتای وەرز نیگەرانیەکم هەبوو سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە لە پێشمان بوون، بەڵام تا ئێستا لەم وەرزەدا دوو پاڵەوانێتیمان بەدەستهێناوە ( جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان)

مانچێستەر سیتی پێش ئەم یارییە، بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ و بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ، لە پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت، هەروها ئەو یانەیە یارییەکی دواخراویشی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button