ئینگلتەرا

لە سەختترین کاتەکانیاندا نیوکاسڵ گورزێکی دیکەی بەرکەوت

یاریگا –

نەهامەتییەکان بۆ نیوکاسڵی ئێدی هاو بەردەوامیان هەیە و لە سەختترین کاتی خۆیاندا پێکانێکی دیکەی کاریگەری ڕاگەیاند.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر مان سیتی، ئێدی هاو پێکان و ماوەی دوورکەوتنەی جۆیلینتۆنی ناوەڕاستکاری ڕاگەیاند کە هەفتەی رابردوو لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر سەندەرلاند تووشی هات.

جۆیلینتۆن لە پشتی ڕانیدا کێشەی هەیە. ئەو بۆ شەش هەفتە دووردەکەوێتەوە. بەبێ چوونە ناو وردەکارییەوە، ئەمە ئەو شوێنانەیە کە پێکران تێیاندا زەحمەتە. ئەو ئێستا زۆر نیگەرانە. ئەمە گورزێکی کاریگەرە بۆ ئێمە چونکە دەزانین چەندە یاریزانێکی گرنگە بۆمان.

پێکانی یاریزانە بەڕازیلیەکە لە کاتێکدایە نویکاسڵ بێبەشە لە تواناکانی چەند یاریزانێکی کاریگەری وەک کاڵوم ویڵسن، هارڤی بارنێس و نیک پۆپی گۆڵپارێز.

تیمەکەی ئێدی هاو بە خراپترین ماوەی خۆیاندا گوزەر دەکەن و لە کۆتا شەش یارییدا پێنج جار شکستیان چەشتووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button