جیهانگرنگترین

کۆچی دوایی 13 ئەفسانەی تۆپی پێی سەدەی بیستەم

یاریگا

دوای کۆچی دوایی فرانز بێکنباوەر ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەم وڵاتە، ئێستا تەنها چوار ئەفسانەی گەورەی جیهانی تۆپی پێ لە سەدەی بیستەمدا بەردەوامن لە ژیان.

لە نێوان 17 ئەفسانەی گەورەی جیهانی تۆپی پێ لە سەدەی بیستەمدا، وەک ئەوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ (IFFHS) هەڵیبژاردووە، 13 ئەفسانە لە ژیاندا نەماون و دوایین ئەفسانەش کە کۆچی دوایی کردووە، فرانز بێکنباوەرە.

دیارترین ئەو یاریزان و ئەفسانانەی لە ماوەی رابردوو کۆچی دواییان کردووە، پێلێ، مارادۆنا، ​​دی ستیفانۆ، بێکنباوەر، کرۆیف، گێرد مۆلەر، فرانس پوشکاش، بۆبی چارڵتۆن و جۆرج بێستن.

تەنها ئەو ئەفسانەی لە سەدەی بیستەم دەرکەوتوون لە ژیاندا ماون بریتین لە میشێل پلاتینی، مارکۆ ڤان باسستن، زیکۆ و لۆتار ماتیۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button