فه‌ره‌نسا

خلێفی: دەمەوێت ئەم یاریزانە ببێتە ستیڤن جێراردی پاریس

یاریگا –

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان نایەوێت بە ئاسانی ئەستێرەکانی لە دەست بچێت و، لە نوێترین لێدوانیدا جگە لە وەسف و خۆشیرینکردنی لای کیلیان مبابێ، هیوای خواست وارێن زایر ئێمریش بۆ هەمیشە باخچەی شازادەکان ماڵی یەکەمی بێت.

خلێفی بۆ رۆژنامەی لۆ پاریسیان وتی

من دڵنیام لە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ زایر ئێمری. دەمەوێت ببێتە ستیڤن جێراردی پاریس. دەمەوێت بۆ هەمیشە لێرە بمێنێتەوە. ئەو بەخۆی هەر پاریسیە، یانەکەشی خۆش دەوێت. زایر لەگەڵ ئەوەی یاریزانێکی نایابە، کوڕێکی زۆر باشیشە. ئەو نمونەیە.

ئەو یاریزانە تەمەن تەنها 17 ساڵە، لەگەڵ بچوکی تەمەنی بە ئاستێکی ناوازەوە دەردەکەوێت. ناوبراو لەوەتەی 2014 تا سەرکەوتنی بۆ ڕیزی نایاب، یاری بۆ پی ئێس جی دەکات. هەر بۆیە خلێفی دەیەوێت هاوشێوەی جێراردی لیڤەرپول کە 17 ساڵ درێسی ڕێدزی پۆشی، ئێمری کە باجچەی شازادەکان بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button