ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

وێرنەر پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد

یاریگا –

جارێکیتر تیمۆ وێرنەری ئەڵمانی گەڕایەوە پریمەرلیگ و ئەم جارە لە دەرگای تۆتنهامەوە خولەکە تاقی دەکاتەوە.

هێرشبەرە ئەڵمانیەکە پێشتر کاتێک لە ساڵی 2020 لایپزیگی بە جێهێشت و ڕووی کردە ئینگلتەرا، لەگەڵ چێڵسی چانسی خۆی تاقی کردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. تا ساڵی 2022 گەڕایەوە ئەڵمانیا. وا جارێکیتر لە ڕێگەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە خولی ئینگلیزیەوە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، وێرنەر بە خواستن و پەیوەندی بە سپێرسەوە کردووە بەڵام بژاردەی کڕین لە مامەڵەکەیدا هەیە.

ڕۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە گەر کڕینی هەمیشەیی تێبکەوێت، ئەوا نرخەکە بە 17 ملیۆن یۆرۆ دیاری کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button