ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارێک دەدات

یاریگا

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە هەوڵی ئەوەدایە، ئەم زستانە فۆرزان ئاسان یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی شاڵکەی وڵاتەکەی ڕازی بکات، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانە باڤاریەکە ئۆفەری خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوەی شاڵژە پێشکەش کردووە و ئامادەنە، ئەم یاریزانە 17 ساڵانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لاوەی شاڵکە 15 ملیۆن یۆرەیە و سەرچاوەکە دەشڵێت, یانە باڤارییەکە هیچ کێشەیەکی بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە نییە.

سکای سپۆرت بڵاویشی کردووەتەوە بایرن میونشن ئامادەیە ئەو یاریزانە، هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە یانەکەی و خودی یاریزانەکەش بیر لە ئۆفەرەکەی باڤارییەکان دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button