ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

هۆکاری دواکەوتنی گەڕانەوەی سانچۆ بۆ دۆرتموند

بڕیار وابوو لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە، راستەوخۆ جەیدن سانچۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە بگەڕێتەوە بۆ بۆروسیا دۆرتموند بەڵام داواکارییەکی یانەی کڕیار، گواستنەوەکەی دواخستووە.

ئەوە روونە، ئێریک تێن هاگ نایەوێت ئەو یاریزانە لە یانەکە بمێنیتەوە و لە مانگی هەشتەوە بە تەواوی دووری خستووەتەوە  بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت ئەڵمانیا، بەرپرسانی یونایتد نایانەوێت جگە لە خواستن بە هیچ جۆرە فرۆشتنێکی دیکە رازی ببن.

سەرچاوەکە دەڵێت، دۆرتموند داوای ئەوەیان کردووە کە لە دوای کۆتایی وەرز مافی کڕینەوەی هەمیشەییان هەبێت لە بەرامبەردا یونایتد نایەوێت نرخی لەسەر دابنێت چونکە بەهیوایە ئەو یاریزانە هەمان ئاستی پێشوو لەگەڵ دۆرتموند پێشکەش بکات و بە نرخێکی زیاتر بیفرۆشێت. یاخود ئەگەر ئێریک تێن هاگ دوورخرایەوە، دواتر بتوانن بیگەڕێننەوە یانەکە.

سانچۆ بە 73 ملیۆن پاوەند لە دۆرتموندەوە گوێزرایەوە بۆ مانچێستەر بەڵام بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت و دواتریش کێشەکانی لەگەڵ تێن هاگی راهێنەر بە جۆرێک قوڵ بووەوە کە بە ئاشکرا لە راگەیاندنەکان دژی یەک قسەیان کرد و ئەنجامەکەشی بەوە کۆتا هات سانچۆ بە تەواوی سڕبکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button