ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا لە هەوڵی بەدەستهێنانی نێچیرێکی ئاسان دایە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ جێسی لینگارد یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد و نۆتینگهام فۆرێست.

لینگارد لەگەڵ یونایتد ناوی دەرکرد بەڵام هەرگیز نەگەیشتە ئەو ئاستەی لێی چاوەڕواندەکرا. دواتر روویکردە نۆتینگهام فۆرێست و هاوینی رابردووش ئەو یانەیە گرێبەستی بۆ تازە نەکردەوە و لەوکاتەوە بێ کارە.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی، لینگارد لەلایەن بریکارەکەیەوە پێشکەشی بارسا کراوە. سەرچاوەکە دەڵێت ئەگەری گواستنەوەی بەهێزە چونکە ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر و چاوەڕوان ناکرێت داوای مووچەیەکی بەرز بکات ئەوەش وا دەکات بارسا ببێتە خاوەنی یاریزانێکی دیکە بەبێ ئەوەی یاساکانی یاری خاوێن بشکێنێت.

لینگارد لە کۆتایی 2023دا هەوڵی پەیوەندیکردنی دا بە وێستهامی ئینگلیزی و ئیتیفاقی سعوودی بەڵام هیچیان نەگەیشتنە بەرهەم. ئێستاش لە دوبەی سەرقاڵی مەشقە تاوەکو توانای جەستەیی بە بەهێزی بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button