ئینگلتەرا

گواردیۆڵا: زۆر دڵخۆشین بە گەڕانەوەی دی برۆینی

یاریگا

مانچێستەر سیتی لە قۆناغی سێیەمی جامی فای ئینگڵتەرا، رووبەڕووی هادێرزفێڵفد بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە بردەوە.

دێ بڕۆینی ناوەڕاستکاری بەلجیکی ستیزن دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بە هۆی پێکان، لە یاریی ئەمڕۆی یانەکەی جارێکی تر گەڕایەوە و بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر هادێرزفێڵد کرد.

لەم یارییەدا مان سیتی توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە بباتەوە، دوای یارییەکە پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری ئەو یانەیە، ستایشی ناوەڕاستکارە بەلجیکەی یانەکەی کردوو گووتی

ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە گەڕانەوەی کیڤن، چونکە کیڤن بەرەو سەرکەوتنمان دەبات لە یارییەکاندا. لە جیهاندا یاریزانی لەمجۆرە کەمن، هەروەها هاڵاند و فۆدن و ئالڤارێز یارمەتیدەرمان دەبن بۆ بردنەوە. گرنگە دوای پێکانێکی درێژخایەن گەڕانەوە و بەشداری کردن بە ئاستێکی باش. ئەو هاوکارمان دەبێت بە بەهرەکەی بەڵام نامەوێت هەموو فشارەکان بخەمە سەری چونکە دادپەروەرانە نابێت

بابەتی زیاتر

Back to top button