ئیسپانیا

میلیتاو دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە

یاریگا

ئێدەر ملیتاو بەرگریکاری بەرازیلی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بە هۆی پێکان دەستی بە ڕاهێنانەکانی کردەوە.

بەرگریکارە بەرازیلیەکەی مێرنگی هەر لە سەرەتای ئەم وەرزەوە تووشت پێکانێکی قورس بوو، بۆیە نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی لە ماوەی ڕابردوودا بکات.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیا چەند دیمەنێکی لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی بڵاوکردەوە، لە یەکێک لە دیمەنەکاندا ئێدەر ملیتاو بەرگریکاری بەرازیلی ئەو یانەیە دەردەکەوێت و بە تەنیا لەسەر چیمەن ڕاهێنان دەکات.

میلیتاو پێکانەکەی قورسە بۆیە پێشبینی ناکرێت ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە، مەگەر زووتر لەوەی چاوەڕێ دەکرێت لە پێکانەکەی ڕزگار ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button