دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ: میونشن بەرگریکارێکی تۆتنهامی دەوێت و پاریس لە ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ نزیکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

بایرن میونشن گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێریک دایەر، بەرگریکاری تۆتنهام دەستپێکردووە، یەکێکە لە بژاردە بەهێزەکان بۆ دڵی بەرگری – ئاتلێتیک

پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بڕونۆ گویمارێش، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد خەرج بکات – مارکا

مانچێستەر یونایتد بەشی زۆری مووچەی جەیدن سانچۆ دەدات، هەرچەندە بە شێوەی خواستن دەگەڕێتەوە بۆڕووسیا دۆرتموند – I Sport

ئارسیناڵ لە نزیکەوە چاودێری فیکایۆ تۆمۆری، بەرگریکاری ئینگلتەرا و ئەیسی میلان دەکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس

یوڤێنتوس لە کێبڕکێی واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی کشایەوە، ئێستا نیوکاسڵ یونایتد بەهێزترین کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی واژۆی فیلیپس – سەن

وێستهام ئامادەیە رێگە بەچوونە دەرەوەی نایف ئاگێرد ببێت، بەڵام مەرجی سەرەکی دەیڤد مۆیس، دۆزینەوەی جێگرەوەیە – ستاندارد

یانەکانی لیڤەرپوول، چێڵسی و مانچێستەر سیتی سەرنجی تەواویان لەسەر مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی کریستال پاڵاس داناوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

تۆتنهام رووبەڕووی رکابەرییەکی توندی ناپۆلی بووەتەوە و جێنواش ئامادەنییە بە ئاسانی رێگە بە چوونە دەرەوەی رادو دراگوسین بدات – ESPN

فەنەرباچێ دەیەوێت ئانتۆنی مارسیال، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە – تەکڤیم

برایتن ئامادەیە بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ گواستنەوەی ڤالێنتین بارکۆ، یاریزانی بۆکا جونیۆرس خەرج بکات – TyC Sports

نۆتینگهام فۆرێست گرنگی بە خۆسێ سا، گۆڵپارێزی پۆرتوگال و وۆڵڤز داوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

سێڵتک و رەینجەرس چاودێری سکۆت مەککینا، بەرگریکاری سکۆتلاندی و نۆتینگهام فۆرێست دەکەن – سکای سپۆرتس

برێنتفۆرد زۆر نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ یونس ئێمرێ کۆناک، ئەستێرەی تورکیا و سیڤاس سپۆر – گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button