ئیسپانیا

مەسعود ئۆزێل باشترین بەرگریکاری جیهان ئاشکرا دەکات

یاریگا –

مەسعود ئۆزێل، یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید، ئەنتۆنیۆ رودیگەری بە باشترین بەرگریکاری جیهان دەستنیشانکرد.

مەسعود ئۆزێل، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید ستایشی تۆنی رودیگەری هاونیشتیمانی خۆی کرد کە بە باشترین بەرگریکاری ناوەڕاستی ئەمڕۆی جیهان ناوی هێنا. رودیگەر شەوی رابردوو گۆڵی بردنەوەی بۆ مەدریدییەکان بەرامبەر مایۆرکا تۆمارکرد و کارلۆ ئەنچیلۆتی رایگەیاند کە رودیگەر لە بەرزترین ئاستی خۆیدا یاری دەکات.

ئۆزێل لە لاپەڕەی X نووسیویەتی:

تۆنی رودیگەر باشترین بەرگریکاری جیهانە لە ئێستادا. وەرزێکی باوەڕپێنەکراوی لەگەڵ یانەکەی پێشووم ریال مەدرید هەیە.

ئۆزێل کە لە ساڵی 2010 تا 2013 لە ریال مەدرید بوو و زیاتر لە 150 یاری بۆ یانەکەی ئەنجامدا، لە درێژەی بابەتەکەیدا دەڵێت: دەتوانن لە هالاند یان ئۆسیمینیش بپرسن کە رودیگەر چەندە باشە. بزانە دوای رۆشتنی لە چێڵسی چییان بەسەر هات. “هەر رۆژێک کە تێدەپەڕێت، زیاتر بیری دەکەن.”

مەبەستی ئۆزێل، ئاستە نایابەکەی رودیگەر بوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریگای بێرنابیۆ (وەرزی رابردوو قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ)، کە توانی بە باشی هالاند رابگرێت. لە هەردوو یاری ئەمساڵی نێوان ریال و ناپۆلیشدا رێگری لە ئۆسیمینی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button