ئینگلتەرا

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمه‌رلیگ ئاشكرا بوو، سه‌لاح له‌ لیسته‌كه‌ نیه‌

یاریگا-

كۆمه‌ڵه‌ی خولی  نایابی ئینگلیزی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد، پاڵێوراون بۆ رکابەریکردن لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو 2023.

لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمدا شه‌ش گەڕ له‌ پرێمه‌رلیگ ئەنجامدرا و لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووه‌.

ئەستۆن ڤێلا بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، مان سیتی به‌ 40 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

گۆڵکاری خولی نایابی ئینگلیزی و لیڤەرپوول، محەمەد سەڵاح لە لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانه‌كان نیه‌، بەڵام  ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد ناوی له‌ لیسته‌كه‌ هه‌یه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە کە محەمەد سەڵاح بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکاراندایە، ئێرلینگ هالاندیش هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی هه‌مان ژماره‌ی گۆڵی تۆماركردووه‌.

یاریزانه‌ پالێوراوه‌كان بریتین له‌ (ئارنۆڵد – سۆن هیۆنگ مین – مایكڵ ئۆلیسی- كونها – محه‌مه‌د قدوس- پاڵمه‌ر – دۆمینیك سۆلانكی – ماركۆس سینسی).

بابەتی زیاتر

Back to top button