ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی پێشکەشی جیرۆنا دەکات

یاریگا –

بڕیارە یانەی مانچێستەر سیتی، لە چەند مانگی داهاتوودا کلاودیۆ ئیچێڤێری، ئەستێرە لاوە ئەرجەنتینیەکەی، دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی، بە خواستن بداتە یانەی جیرۆنا.

لە چەند رۆژی رابردوودا یانەی مانچێستەر سیتی کۆتایی بە گواستنەوەی کلادیۆ ئیچێڤێری، یاریزانی بەتوانای ئەرجەنتینی هێنا.

یاریزانە تەمەن 17 ساڵەکە لە چەند مانگی رابردوودا یەکێک بووە لە یاریزانە بەناوبانگەکانی ئەمریکای باشوور، ئێستاش پاڵەوانی ئەوروپا ئەم یاریزانەی کردووەتە ئامانج و توانی گرێبەستێک بە برێ 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵیدا واژوو بکات .

بارسێلۆنا یەکێک بوو لەو تیپانەی کە تامەزرۆی گواستنەوەی ئیچڤێری بوو. بەڵام ئەوا دوجار سیتیزن شکستی پێیان هێنا.

بەپێی زانیارییەکان، مان سیتی لە مانگی یەکی ساڵی 2025 ئەستێرە نوێیەکەی بە خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ دەنێرێتە جیرۆنا. ئەمەش راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە ریڤەر پلێت کە ئێستا یاری بۆ دەکات.

بەڵام ئەگەر ریڤەر لە چەند مانگی یەکەمی ساڵی 2024 لە خولی ئەرجەنتین بەپێی ئارەزووی سیتی یاری بە ئێچڤێری نەکات، ئەوا دەتوانێت لە هاویندا بەرەو جیرۆنا بڕوات. میشێل سانچێزی راهێنەری یانەی جیرۆنا بە تامەزرۆییەوە ئارەزووی روودانی ئەم بابەتەیە، بەتایبەتی کە پێشبینی دەکرێت ساڤیۆ مۆریرا ئەستێرەی یانەی جیرۆنا یانەکەی جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button