ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی وەڵامی دەنگۆکانی گواستنەوەی ئێمباپێ دەداتەوە

یاریگا

کلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، چەند وەرزێکە بووەتە ئامانجی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لە پاڵ ئەوەش هەندێنجار ناوی بە یانەی بارسێلۆنا دەبەسترێتەوە، لەمبارەوە چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکە کەتەلۆنیەکە، وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە.

بارسێلۆنا سبەی شەو لە گەڕی نۆزدەی لالیگا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی، رووبەڕووی لاس پاڵماس دەبێتەوە، پێش یارییەکە راهێنەری بلاوگرانا لە وەڵامی دەنگۆی گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکە بۆ یانەکەیان گووتی

ئێمە لێرە نین بۆ ئەوەی بیر لەمجۆرە بابەتانە بکەینەوە، من پابەند دەبم بەو شتەی کە هەمە و دەبێت سەرکەوتن بەدەست بهێنین، وەرزێکی سەخت دەبێت و پێویستمان بە سەقامگیری و یەکڕیزی دەبێت، پێموایە کارەکان زۆر بە باشی ئەنجام دراون، هەروەها هیوادارم وەرزی ڕابردوو دووبارەی بکەینەوە و پێموایە ئێمە لەسەر رێگا راستەکەین

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، هەروەها ئەو یاریزانە فەرەنسیە هەر لەم مانگەوە بۆی هەیە، بێجگە لە یانەکەی گفتوگۆ لەگەڵ یانەکانی دیکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button