جامی ئاسیا 2023گرنگترین

ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ داوای گۆڕینی کاتەکانی جامی ئاسیا دەکات

''پێویستە هاوشێوەی یۆرۆ، جامی ئاسیاش لە هاویندا بکرێت''

یاریگا –

تاکێهیرۆ تۆمیاسو، یاریزانی ئارسیناڵ و هەڵبژاردەی ژاپۆن داوای گۆڕینی رێککەوتی یارییەکانی جامی ئاسیا دەکات.

تاکێهیرۆ پێی وایە، پێویستە جامی ئاسیا، هاوشێوەی یۆرۆ لە مانگی حوزەیراندا بکرێت، ئەمەش پێش چەند رۆژێک لە دەستپێکردنی جامی ئاسیا 2023 لە قەتەڕ، کە لە 11ی یەنایەر/کانوونی دووەم دەستپێدەکات و تاوەکو 10ی فێبرایەر/شوبات بەردەوام دەبێت.

لە سێ وەشانی رابردووی پاڵەوانیەتییەکەدا، یارییەکان کە لە وڵاتانی قەتەڕ (2011) – ئوسترالیا (2015) – ئیمارات (2019) لە مانگی یەنایەر بەڕێوەچوون و ئەستێرەکەی ژاپۆن پێی وایە، ئەمە مەترسی لەسەر یاریزانان دروست دەکات.

رەنگە ئارسیناڵ بۆ شەش یاری لە تواناکانی تۆمیاسو بێبەش بێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر دۆخی یاریزان و یانەکە دروست دەکات

دەمەوێت جامی ئاسیا هاوشێوەی یۆرۆ لە مانگی یۆنیۆ/حوزەیران بکرێت، نازانم بۆچی لە مانگی یەنایەر یاری دەکەین، نەک تەنیا جامی ئاسیا، بەڵکو جامی نەتەوەکانی ئەفریقاش هەمان کێشەی هەیە. ئەمە شتێکی زۆر خراپە بۆ یاریزانان، هەربۆیە هەموو هەوڵێک دەدەم بە نازناوەکە بگەڕێمەوە.

ژاپۆن یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوانی بردنەوەی نازناوەکە و لە کۆمەڵەی چوارەمدا، شانبەشانی هەڵبژاردەکانی عێراق، ڤیێتنام و ئیندۆنیزیا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button