ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ چارەنووسی سێ یاریزان یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، چارەنووسی سێ یاریزانی تیپەکەی یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژنامەنووس رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی بێن وایتی ئینگڵتەڕایی، تەنیا چەند وردەکارییەکی بچوک ماوە و گفتوگۆکان بەردەوامن.

گرێبەستی بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکە لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، ناوبراو ئارەزوو دەکات لە گەنەرز درێژە بە یاریکردنی بدات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، جەیکوب کیویۆری پۆڵەندیش لە ئارسیناڵ دەمێنێتەوە، هیچ ئەگەرێک نییە بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵانییەکە لەم زستانە ریزەکانی گەنەرز جێبهێڵیت.

جیا لەو دوو یاریزانەش، رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، بڵاویکردووەتەوە یانە لەندەنییەکە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ تاکێهیرۆ تۆمیاسوی ژاپۆنی دەستپێکردووە و میکێل ئارتێتا دەیەوێت پارێزگاری لەو یاریزانەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button