ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی بایرن میونشنیان دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی جۆشوا كیمیچ ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەدەن.

گرێبەستەكەی كیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لە پێشەوەی ئەو یانانەن كە گرنگی بە گواستنەوەی كیمیچ دەدەن.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، موچەی ئێستای یاریزانەكە لەگەڵ بایرن میونشن 300 هەزار پاوەندە لەهەفتەیەكدا.

كیمیچ یاریزانێكی سەرەكی نێو پلانەكانی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەكەیە.

جۆشوا كیمیچ بە درێسی بایرن میونشنەوە

لەم وەرزەی بۆندسلیگادا كیمیچ لە 11 یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button