ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

ڤینیسیۆس و گولەر بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ریال مایۆرکا بانگهێشتکراون

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ریال مایۆرکا بڵاوکردەوە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئاردا گولەر دوای چاکبوونەوەیان لە پێکانەکانیان بانگهێشتکراون.

لەو لیستەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ یەکەم یاریی لە ساڵی نوێ رایگەیاندووە، تەنیا پێنج بەرگریکار لە پێکهاتەکەدان، پێنج یاریزانیش بەهۆی پێکانەوە دوورخراونەتەوە، هێشتا مێندی و ناچۆ نەگەڕاونەتەوە و کۆرتوا و میلیتاو و ئالاباش بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دوورکەوتوونەتەوە.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0i4AupBFG5AhzjCY8or9mnjv1CkYqZRqhex9P6N36upwmNjFfZF34rRU1EWQhUrNvl

سبەی چوارشەممە، ریال مەدرید لە گەڕی نۆزدەمی لالیگا لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداریی ریال مایۆرکا دەکات، کە ریال مەدرید بە جیاوازیی گۆڵ لەپێشەوەی جیرۆنا دێت و هەردووکیان 45 خاڵیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button