خوله‌کانی دیکە

حەکیم زیاش دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا

یاریگا –

دەنگۆ هەیە گالاتەسەرای زووتر کۆتایی بە ماوەی مانەوەی حەکیم زیاش بهێنێت کە ئێستا بە خواستن لە یانە تورکیەکەیە.

میدیا ئینگلیزییەکان و لە نێویشیاندا مەیڵ سپۆرت، لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە گالاتەسەرای رەنگە هەرچی زووە لەم زستانەدا کۆتایی بهێنێت بە مانەوەی حەکیم زیاش لە گەڵیاندا.

ئەو سەرچاوە هۆکاری دەستبەرداربوونەکەی گالاتەسەرای بۆ “ناکاریگەربوون” لە ڕیزەکانی گەڕاندووەتەوە.

دەنگۆیەکان باس لەوە دەکەن نزیکترین ئەگەر بۆ قۆناغی داهاتووی یاریزانەکە، گەڕانەوەیەتی بۆ چێڵسی. ئەوە دوای ئەوەی لە گەڵ گالاتەسەرای لە 14 یارییدا چوار گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە تا ئێستا، بەڵام سەرچاوەی NTV Sporی ئەو وڵاتە پێکانەکانی یاریزانە 30 ساڵانەکە و داکەوتنی توانا جەستەییەکانی بە هۆکاری درێژ نەکردنەوەی ماوەی خواستنەکەی دەزانن.

دوای سێ ساڵ مانەوەی لەگەڵ بلووز، هاوینی ڕابردوو ئەستێرە مەغریبیەکە بە خواستن ڕووی کردە تورکیا پاش هەوڵێکی زۆر بۆ قایل کردنی لەلایەن پاریس و یانەکانی خولی سعودیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button