ئه‌وروپائینگلتەرا

ئارسن ڤینگەر ڕاستیی ئەو گرێبەستانە دەخاتە ڕوو کە بۆی هاتوون

یاریگا- ئارسین فینگەر ڕاهێنەرکاری فەڕەنسیی لە زاری خۆیەوە باس لەو گرێبەستانە دەکات لە یانە ئینگلیزییەکانەوە پێی گەشتووە.

تۆڕی هەواڵیی سکای سپۆرتس لێدوانەکانی فینگەری گواستۆتەوە، ڕاهێنەرەکەی پێشووتری ئارسیناڵ سەرجەم بۆندەکانی ڕەتکردۆتەوە، لەو بارەیەوە دەڵێت: “من هاندەری ئارسیناڵم، دوای ئەوەش کارەکەم دێت کە ڕاهێنەری پیشەگەرم، ناتوانم بۆ هەمیشە واز لە پیشەکەم بهێنم. بڕیارم دابوو بچمە دەرەوەی ئینگلتەرا، بەوپێیەی من زۆر وابەستەی ئارسیناڵم، بۆیە گرێبەستی چەند یانەیەکی پریمەرلیگم ڕەتکردەوە. ناشمەوێت پێتان بڵێم ئەوانە کامە یانە بوون، چونکە ئێستا ڕاهێنەری خۆیانیان هەیە و وتی ئەوە بە لای ئەوانەوە شتێکی ڕاست و دروست نابێت.”

فینگەر لە 1996-2018 ڕاهێنەری گەنەرز بوو، کە ئەوەش درێژترین ماوەی ڕاهێنەرایەتیکردنە لە مێژووی تۆپچیەکانی لەندەن. دوای ئەو ئونای ئێمری ئیسپانی وەک جێگرەوەی دەستنیشان کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button