ئه‌وروپائیسپانیا

بۆچوونی فینگەر سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لەلایەن هازاردەوە

یاریگا- دواجاریش ئارسن فینگەری فەڕەنسی ڕای خۆی لەسەر ڕەوشی ڕیاڵ مەدرید دوای هاتنی ئێدن هازارد دەربڕی و وەڵامی ئەو پرسیارە کلاسیکیەی دایەوە لەسەر شیانی ئەستێرە بەلجیکیەکەی بۆ شوێنگرتنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

لەو بارەیەوە ڕاهێنەرە بە ئەزموونەکە لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: “هازارد چارەسەرە بۆ ڕیاڵ مەدرید، بەڵام هەرگیز قەرەبووی ڕۆشتنی ڕۆناڵۆ ناکاتەوە. ئەو ناتوانێت وەک ڕۆناڵدۆ لە وەرزێکدا 50 گۆڵ تۆمار بکات. ڕیاڵ لە ئێستادا پێویستی بە هێرشبەرێکیترە چونکە تەمەنی کەریم بنزیمە گەشتۆتە 32 ساڵ. لەگەڵ ڕیاڵ هێشتا هازاردی  ڕاستەقینە دەرنەکەوتووە، توانای جەستەی خۆی دەست نەخستۆتەوە.”

هاندەرانی مێرەنگی بە خرۆشانەوە چاوەڕێی گەشتنی ئەستێرە گۆڵکارەکەی چێڵسی بوون، بەڵام هەر لە سەرەتای وەرز دووچاری پێکان هات. بە گەڕانەوەشی لە پێکان، یەکەم گۆڵی خۆی تۆمار کرد بەرامبەر گرانادا پێش یاریی هەڵبژاردەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button