خوله‌کانی دیکە

ڤینگەر دەکرێت ببێتە شوێنگرەوەی کۆیمان وەک ڕاهێنەری هۆڵەندا

راهێنەرە فەڕەنسیەکە لە لیستی ئەو ڕاهێنەرانەدایە کەوا پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستەکە

یاریگا – لەگەڵ گەیشتنی کۆیمان بۆ شاری بارسێلۆنا و ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی، یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا پێویستی بە دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکە. بەپێی میدیاکانیش بێت، ئەم پرۆسەیە لە ئێستاوە دەستیپێکردووە و ناوی ڤینگەریش لە لیستی پاڵێوراواندایە و گفتوگۆشی لەسەر کراوە.

ڤینگەر کەوا ڕاهێنەری بۆ ماوەی 22  ڕاهێنەری ئارسناڵ بووە، لە ماوەی رابردوودا وەک بەڕێوبەری گەشەپێدانی تۆپی پێ لە جیهان کاری کردووە لەگەڵ فیفا. ئێستاش وادەردەکەوێت ئامادەیە بگەڕێتەوە نێو یاریگا وەک ڕاهێنەر و ببێتە ڕاهێنەری هۆڵەندا لە یۆرۆی 2021 و مۆندیالی 2022.

شایانی باسە هەریەک لە فرانک دی بۆیەر، پیتەر بۆز، مارک ڤان بۆمل و هێنک تین کاتیش لەڕیزی ئەو ڕاهێنەرانەن کە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button