ئه‌مریکاگرنگترین

دوای مێسی ژمارە 10 نادرێت بە هیچ یاریزانێک

یاریگا

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بەدەستهێنانی ناسناوەکانی کۆپا ئەمریکا و جامی جیهانی، کۆتایی بە خەونەکانی هێنا.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەرجەنتین وەکو رێزێک بەرامبەر ئەو هەموو دەستکەوت و شانازیانەی لیۆ بە درێسی هەڵبژاردەکەیان بەدەستهێناوە، لە دوای خانەنشینبوونی ئەستێرەکەی، درێسی ژمارە 10 پارێرزراو بێت و هیچ یاریزانێکی دیکە لەبەری نەکاتەوە.

کلاودیۆ تاپیا سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەرجەنتین، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی گووتی

کاتێک لیۆنێل مێسی بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی، ڕێگە نادەین کەس لە دوای ئەو ژمارە 10 لەبەر بکات. ئەم ژمارەیە بۆ هەمیشە پارێزراو دەبێت وەکو رێزێک بەرامبەر دەستکەوت و خزمەتەکانی

بابەتی زیاتر

Back to top button