ئیسپانیا

رۆژنامەنووسێک ئامانجی لەپێشینەی ریاڵ ئاشکرا دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ

یاریگا –

رۆژنامەنووسێک ئامانجی سەرەکی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات بۆ هێنانی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانی مێرەنگی.

جۆسێ فێلیکس دیاز لە رۆژنامەی دیارۆ ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە ئەوەی لەپێشینەی پلانەکانی مێرەنگیە بۆ گواستنەوە، ئالفۆنسۆ دەیڤزی ئەستێرەی بایەرن میونخە.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پیرێز زیاتر مەبەستی لە یەکلاکردنەوەی یاریزانە کەنەدییەکەیە بۆ هاوینی داهاتوو وەک لە کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند کە ماوەیەکە ناویان بە یانە شاهانەکەوە دەبەسترێت بەتایبەت ئەستێرە فەرەنسییەکە.

بابەتی گرنگیپێدانی ڕیاڵ بە ئالفۆنسۆ تازە نییە و پێشتریش میدیاکان بە شێوازی جیاواز هەواڵیان لەو بارەیەوە بڵاو کردووەتەوە کە خواستی پیرێزەی باڵە فڕیووەکە لە ئالیانز ئارێناوە بگوازێتەوە بۆ قەڵای سپی بۆ پڕکردنەوەی لای چەپی یانەکەی.

دەیڤز ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ باڤارییەکان بەسەر دەچێت و دەنگۆ هەیە نایەوێ تازەی بکاتەوە، هەر بۆیە پیرێز دەیەوێت هەلەکە بقۆسێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button