ئیسپانیا

بارسێلۆنا بەفەرمی رایگەیاند مارکۆس ئەلۆنسۆ نەشتەرگەری پشتی بۆ دەکرێت

یاریگا-

یانەی بارسیلۆنای  ئیسپانی بە فەرمی ڕایگەیاند، مارکۆس ئەلۆنسۆ پێویستی بە نەشتەرگەری له‌ پشتی هه‌یه‌.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی ئه‌ڵۆنسۆ تووشی پێکانێک بوو، لەم ماوەیەی رابردوو بەشداری یارییه‌كان نه‌كرد  بۆ چاره‌سه‌ری پێكانه‌كه‌ی پێویستی بە نەشتەرگەری له‌ پشتی هەیە.

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەفتەی داهاتوو مارکۆس ئەلۆنسۆ نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەی کەمەری پشتی بۆ دەکرێت، بۆ  ماوه‌یه‌ك له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردوو لە ریزەکانی بارسێلۆنا، تێر شتیگن نەشتەرگەری پشتی بۆ کرا، هه‌روه‌ها  گاڤی له‌ بەستەرە خاچی له‌ ئه‌ژنۆیدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئەنجامدرا.

یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەکاری دەکات بۆ یاری به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس  له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ  یارییه‌كه‌ش له‌ ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 19ی لالیگایه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button