ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ زۆر بە یاریگای لوتن تاون سەرسامە و لێی ‘دەترسێت’

لوتن تیمێکی ئاسان نییە و لاڤیا تووشی پێکان بووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، بەڕێوەبەری هونەری چێڵسی روونیدەکاتەوە، یاریکردن لە یاریگای کێنڵوۆرس (لوتن تاون) تۆپی پێی کۆنی بیردەهێنێتەوە.

تیمەکەی پۆچێتینۆ بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت، ئەمجارە رووبەڕووی لوتن دەبنەوە و راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە دان بە قورسی یارییەکە دەنێت.

بلووز لە دوا چوار یاری دەرەوەی یاریگای خۆی دۆڕاوە و پۆچێتینۆ دەڵێت، لوتن یانەیەکی ئاسان نییە و یاریگاکە هێزێکی زۆر بە یاریزانان دەدات

کەسێکی بەتەمەن نیم، بەڵام رۆمانسیم و زۆر تۆپی پێی کۆنم خۆشدەوێت. ئەمجۆرە یاریگایانە، دەستپێکی یاریکردنم بیر دەهێنێتەوە. بۆنی ئەم جۆرە یاریگایانە زۆر جیاوازە. راستە یاریگاکە لەکژەری (زەبەند) نییە، بەڵام حەز دەکەیت لەم جۆرە یاریگایانە یاری بکەیت.

هەرچەندە لوتن تاون لە پلەی 18مدا دێت، بەڵام بوونەتە رکابەرێکی سەرسەختی یانە گەورەکان بوون، لەگەڵ لیڤەرپوول یەکسانبوون و یانەکانی مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ، لە دواوە بوون و بەزۆر لە لوتنیان بردەوە. لەسەر ئەم بنەمایە پۆچێتینۆ پێی وایە لوتن مەترسی دروست دەکات

یاریزانانی لوتن دەیانەوێت بجەنگن و بە دۆخی سەختدا تێپەڕن، ئەگەر سەیری دوا یارییەکانیان لەم یاریگایە بکەیت، زۆر بە توندی بەرامبەر رکابەرانیان دەوەستنەوە. من تەنیا ئەنجامێکی باشم دەوێت و ئامادەین تۆپی پێیەکی جوان بکەین. بەڵام دەبێ ئاگاداری مەترسیەکانیان ببین، ئەوان ئامادەن لەسەر هەموو تۆپێک بجەنگن. بە درێژایی ئەم وەرزە، بەردەوام یانەکانی وەک لوتن ململانێیان کردووین، دڵخۆشم دەچمە لوتن و دەمەوێت بە ئەنجامێکی ئەرێنی بگەڕێینەوە.

لەلایەکی دیکەوە، پۆچێتینۆ رایگەیاند، رۆمیۆ لاڤیا، کە لە یاری رابردوو وەک یاریزانی یەدەک بەشداری یارییەکەی کریستال پاڵاسی کرد، جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەتەوە. هەروەها گومان لە بەشداریکردن میخایلۆ مودریک هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button