ئینگلتەراگرنگترین

شۆن دایش لەبارەی پێناڵتییەکەی مان سیتی: دیارە من لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتووم

''هەر رۆژەو بڕیارێک دەدەن''

یاریگا –

شۆن دایش، راهێنەری ئێڤەرتن ‘گاڵتە’ بە یاساکانی بەرکەوتن تۆپ بە دەستی یاریزانان دەکات.

لە یاری شەوی رابردووی نێوان ئێڤەرتن 1-3 مانچێستەر سیتیدا، جۆن برووکس، ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ مان سیتی هەژمار کرد، دوای ئەوەی تۆپ بەر دەستی ئامادۆ ئۆنانا، بەرگریکاری ئێڤەرتن کەوت.

ڤار لێدانی سزای بۆ سیتی هەژمارکرد و جولیان ئالڤارێز، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ سیتیزنز کرد، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون و دواتر بێرناردۆ سیلڤا، گۆڵی سێیەمی کەتیبەکەی پێپ گواردیۆلا کرد.

دایش لە دوای یارییەکە بە ئەمازۆن پڕایم-ی گوت

دەتوانین بە درێژایی رۆژ دیبەیت لەسەر پێناڵتییەکە بکەین، لە ڤیدیۆ کۆنفرانسی بەڕێوەبەرانی یانەکەدا، حاڵەتەکە بە گاڵتەجاڕی وەسف کرا. بەرکەوتنی تۆپەکە زۆر ئاسایی بوو، ئۆنانا باسکی خۆی بۆ رێگریکردن لە تۆپەکە بەرزنەکردووەتەوە، بەڵکو خۆی خستووەتە ژێرەوە، تاوەکو تۆپەکە رابگرێت، بەڕاستی هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ ئەم حاڵەتە زۆر سەیروسەمەرەیە. رەنگە من لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتبمە ئێرە.

ناتان ئاکێ
ناتان ئاکێ و ئامادۆ ئۆنانا

دایش زۆر لە ئاستی ناوبژیوانانی یارییەکە نیگەران بوو، بەشی زۆری قسەکانی لەبارەی ناوبژیوانانەوە کرد

ناوبژیوانی دووەم (ڵاین مان) تەنیا 18 یاردە لە حاڵەتەکە دووربوو، نازانم چۆن لێدانی سزای هەژمار کردووە. پێویستە کەسێک بەڕوویاندا بوەستێتەوە و پێیان بڵێت، ئەمە دروست نییە. ئۆنانا تەنیا بۆ رێگریکردن لە تۆپەکە، خۆی خشاند.

بەڵام، مارک کلاتنبێرگ، ناوبژیوانی پێشووی ئینگلیزی لەبارەی حاڵەتەکە بە ئەمازۆن پڕایم-ی راگەیاند

هیچ کەسێک ناڵێت بڕیارەکە هەڵەیە، بەڵام بەو شێوەی یاساکانی یارییەکە نووسراونەتەوە، هەڵەیە و دەبێ یاساکان دەستکاری بکرێن و بەڕوونی حاڵەتەکان روون بکەنەوە. چونکە هەفتانە حاڵەتی هاوشێوە دەبینین، لە هەندێکیان هەژمار دەکرێت و لە هەندێکی دیکە بە ئاسایی دەزاندرێت.

ئێڤەرتن هەموو هەوڵێک بۆ دوورکەوتنەوە لە زۆنی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ دەدات، ئێستا پلەی 17ی گرتووە و تەنیا 16 خاڵی هەیە و یەک خاڵ لە لوتن تاون دوورە، کە یارییەکی دواخراوەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button