ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بێرناردۆ سێلڤا: جواو فێلیكس یانەیەكی هەڵەی هەڵبژارد

یاریگا –

بێرناردۆ سێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە پەیوەندیكردنی جواو فێلیكسی هاونیشتیمانی بە ریزەكانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانیەوە دەكات.

لە گواستنەوەكانی ساڵی 2019 جواو فێلیكس لە ریزەكانی بێنفیكاوە پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد.

جواو فێلیكس لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگالی بێرناردۆ سێلڤا گوتی:

پەیوەندیم بە مانچێستەر سیتیەوە كرد، ئەو یانەیەی كە خۆم لەگەڵیدا گونجاند، بە پێچەوانەی جواو فێلیكسەوە كە پەیوەندیكردن بە ئاتلێتیكۆ مەدریدی هەڵبژارد.

ناوەڕاستكارەكەی سیتیزن بەردەوام بوو گوتیشی:

جواو فێلیكس رووی لە یانەیەكی هەڵەكرد، رەنگە منیش سەركەتوو نەبوومایە ئەگەر پەیوەندیم بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بكردایە، هەوڵم دەدا خۆم بگونجێنم و بیرۆكەكانی راهێنەر پەیڕەو بكەم، بەڵام ئەوە بۆ من چێژبەخش نەدەبوو.

لە كۆتایشدا ئەستێرە پۆرتوگالیەكە گوتی:

دڵخۆشم بۆ فێلیكس، چونكە لە بارسێلۆنا بە دڵخۆشی دەیبینم، لە كەش و هەوایەكدایە زیاتر لەگەڵ شێوازی یاریكردنیدا دەگونجێت، هەروەها زۆر بەهێزترە لەوەی چەند ساڵێك پێش ئێستا هەبوو.

بێرناردۆ سێلڤا و جواو فێلیكس

لەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا جواو فێلیكس 15 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button