ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تانە لە کارتە سوورەکەی ئۆسمان دەدات

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلێ، گۆڵکاری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنا بە هۆی وەرگرتنی کارتە سوورەکەی لەوانەیە بۆ دوو یاری سزا بدرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسانی بارسا لە ترسی سزادانی هێرشبەرەکەیان و بەشداری نەکردنی لە یاری کلاسیکۆ، دەیانەوێت تانە لە بریارەکەی ناوبژیوان بدەن، چونکە ئەوان پێیانوایە ئەو یاریزانە شایستەی کارتە سوورەکە نەبووە.

دێمبێلێ لە یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا بە کارت سوور دەکرا و دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە لاهۆزی ناوبژیوانی یارییەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو یاریزانە سوکایەتی پێکردووە، بۆیە ئەگەر هەیە ئەو یاریزانە بۆ دوو یاری سڕ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button