ئینگلتەراگرنگترین

ئیدرسۆن به‌ باشترین گۆڵپارێزی جیهان بۆ ساڵی 2023 دیاریكرا

یاریگا-

ئیدرسۆنی گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر سیتی به‌ باشترین گۆڵپارێزی جیهان بۆ ساڵی 2023 دیاریكرا.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ئامار و مێژوو بڵاویكرده‌وه‌، ئیدرسۆنی بەڕازیلی گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی لە ساڵی 2023 خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانی بەدەستهێنا.

ئیدرسۆن بەشداری لە بەدەستهێنانی پێنج نازناوی ئەمساڵی مانچێسته‌ر سیتی كردووه‌، کە بریتین لە پریمەرلیگ، جامی یەکێتی ئینگلتەرا، چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان.

ئیدرسۆن زۆرترین خاڵی له‌ ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كه‌ به‌ ده‌ستهێنا كه‌ 145 خاڵ بووه‌، دوای ئەویش ئیمیلیانۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی گۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا بە 76 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ و تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی گۆڵپارێزی ڕیال مەدرید بە 73 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌.

لە دوای ئەوانیش مارک ئەندرێ تێر ستیگنی ئەڵمانی گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە بە 58 خاڵ و یان ئۆبلاکی سلۆڤینی گۆڵپارێزی ئاتلێتیكۆمەدرید بە 36 خاڵ پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button