ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی داوای ئەستێرەیەکی جیڕۆنا دەکات

بەهای یاریزانانی جیڕۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی مانچێستەر سیتی خەریکی گفتوگۆییە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لالیگا.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی روونیکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی خەریکی گفتوگۆی ناوخۆیی لەسەر گواستنەوەی ساڤینیۆ، هێرشبەری جیڕۆنای ئیسپانی.

ساڤینیۆ یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەم وەرزەی لالیگا. یاریزانە بەرازیلییەکە ئاستێکی بەرز لەگەڵ جیڕۆنا پێشکەش دەکات و یەکێکە لە هۆکارەکانی ئاست بەرزی یانەکەی کاتالۆنیا.

فابریزیۆ پێشبینی ئۆفەری جیاواز بۆ ساڤینیۆ دەکات. چونکە یانەکانی بۆندسلیگا و پرێمەرلیگ، بە تایبەتیش مان سیتی چاودێری یاریزانەکە دەکەن. فابریزیۆ پێی وایە یانەکان ئۆفەری لە دەوروبەری 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ساڤینیۆ دەکەن.

جیڕۆنا بەشێکە لەو گروپە کۆمپانیایەی خاوەندارێتی مانچێستەر سیتیش دەکات، بۆیە گواستنەوەی ساڤینیۆ بۆ مان سیتی لە یانەکانی دیکە نزیکترە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button