ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت یاریزانێکی ئێڤەرتن بگوازێتەوە

ئۆنانا یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی پێکهاتەی شۆن دایش

یاریگا –

بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری بە ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی ئێڤەرتن دەکات.

یانە کاتالۆنییەکە دەیەوێت لە گواستنەوەی یاریزاناندا، یاریزانێکی دیکە بۆ هێڵی ناوەڕاست زیاد بکات، یاریزانێک کە هاوشێوەی سێرجیۆ بوسکێتس یاری بکات و هێزێکی ئەوتۆ بە تیمەکە بدات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێڤەرتن دەستپێکردووە، بەڵام یانەکەی مێرسیساید، ئامادەنییە تاوەکو بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو، رێگە بەچوونە دەرەوەی ئۆنانا بدات.

لە هاوینی رابردوودا، بارسێلۆنا بە دوای یاریزانی هەرزان لە بازاڕەکاندا دەگەڕا، بۆیە لە کۆتاییدا ئۆریۆل رۆمیوی گواستەوە، بەڵام یاریزانەکە نەیتوانیوە ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بارسا بژاردەی دیکەی وەک مارتن زوبیمێندی، جۆشوا کیمیچ لە بەردەمدایە، بەڵام بەهای گواستنەوەی زۆر لە ئۆنانا بەرزترە، بۆیە بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی دارایی ئێستا، بارسا دەیەوێت ئۆنانا بگوازێتەوە.

یاریزانی نێودەوڵەتی بەلجیکی، یەکێکە لەو یاریزانانەی بە بارسا سەرسامە و رەنگە بەهای گواستنەوەی بگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

ئۆنانای تەمەن 22 ساڵان، یەکێکە لە یاریزانە متمانەپێکراوەکان لەلایەن شۆن دایشی راهێنەری تۆفیس، لەم وەرزەدا بەشداری لە 14 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button