ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ دەستبەرداری ئێنکێتیا دەبێت

کاتی ماڵئاواییە...

یاریگا –

سێ یانەی پرێمەرلیگ هەوڵی گواستنەوەی ئێنکێتیای هێرشبەری یانەی ئارسیناڵ دەدەن.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، یانەی وێستهام یونایتد چاوی بڕیووەتە تواناکانی ئێدوارد ئێنکێتیای ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی ئارسیناڵی لەندەنی.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هامەرز ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵانییە خەرجبکات، کە هەمان ئەو بڕە پارەیە گەنەرز داوای دەکات.

سەرچاوە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، جیا لە وێستهام هەریەکە لە یانەکانی کریستاڵ پاڵاس و برێنتفۆردیش چاودێری تواناکانی ئێدوارد دەکەن، ئارەزوو دەکەن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس رودی گالێتی، یانە لەندەنییەکە لەگەڵ ئیڤان تۆنی ئەستێرەی یانەی برێنتفۆرد لە گفتوگۆدایە، گەنەرز دەیەوێت بەهەر جۆرێک بێت لە مێرکاتۆی زستانە ئەو هێرشبەرە بەرەو ریزەکانی پەلکێش بکات.

گواستنەوەی ئیڤانی تەمەن 27 ساڵان ئەگەرەکانی رۆیشتنی ئێنکێتیا زیاتر دەکات، ئەگەر لە مێرکاتۆی زستانەش نەبێت بە ئەگەرێکی زۆر یاریزانەکە لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە گەنەرز دەکات.

ئێنکێتیا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 24 یاری بۆ ئارسیناڵ کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 1,142′ خولەک یاری کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button