ئیسپانیا

ریال مەدرید رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری پلانی جێگرەوەی ئێمباپێ و هالاند بێت

یاریگا-

بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید ڕەتیانکردەوە دەستبەرداری یەکێک لەو بژاردانە بن كه‌ له‌ پلانه‌كانی یانه‌كه‌یه‌ بۆ هاوینی داهاتوو.

تۆڕی دیفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویكردۆته‌وه‌، کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید داوای لە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە کردووە، ئەگەر هاوینی داهاتوو نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ ئێمباپێ یان هالاند بگه‌نه‌ رێكه‌وتن، گرێبەست لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمێنی هێرشبەری یانەی ناپۆلی واژۆبكه‌ن.

تۆره‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ناپۆلی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە نەیجیرییەکەی، بۆ ماوەی ساڵێک تا هاوینی ٢٠٢٦ راگەیاند، به‌ڵام بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید گرنگییان بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نه‌داوه‌، یاریزانه‌كه‌ له‌ پلانی مێرنگی بۆ هاوینی داهاتوو ده‌مێنێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید بەتەواوی ئامادەیە ئۆسیمن بباته‌ ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌، ئەگەر پرۆسەی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ یاخود هالاند لە هاوینی ٢٠٢٤ شکست بهێنیت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button