ئیسپانیاگرنگترین

ناچۆ رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە

یاریگا

ناچۆ بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی کارتە سوورەکەی یاریی بەرامبەر ئالاڤێس، لەوانەیە رووبەڕووی سزایەکی قورس ببێتەوە.

ڕۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی بەرگریکارەکەی مێرنگی، کارتی سووری ڕاستەوخۆی وەرگرتووە، ئەو یاریزانە لانیکەم بۆ دوو یاری سزا دەدرێت. هەروەها پێدەچێت سزاکە بۆ سێ یاری درێژ بکرێتەوە چونکە ئەمە دووەم کارتی سووری ناچۆ بوو لەم وەرزەدا.

لەوەتەی وەرزی 2017-2018، ئەمە دووەمجارە یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید لە یەک وەرزدا دوو کارتی سوور وەردەگەێت. دوایینجار سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریکارەکەت پێشووی ئەو یانەیە، ئامارێکی لەو شێوەیەی بەناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button