ئینگلتەرا

ئارتێتا : ئه‌نجامی یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول دادپه‌روه‌رانه‌بوو

یاریگا-

میكێل ئارتێتا ئه‌نجامی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول و به‌ئه‌نجامێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌زانێت دواى ئه‌وه‌ی به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ر بوون.

مێكێل ئارتێتا راهێنه‌ری یانه‌ی ئا‌رسیناڵ دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول رایگه‌یاند، یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنج راكێش بوو، یه‌كێك بوو‌ له‌ به‌هێزترین یارییه‌كان كه‌ له‌ ماوه‌ی 20 ساڵدا له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا بینیومه‌.

گوتیشی، له‌ هه‌ندێك ساتدا نزیك بووین‌ له‌ بردنه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ كۆتاییه‌كان ئاستێكی باشمان پێشكه‌ش كرد.

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ راشی گه‌یاند، بڕیارمان دابوو هێرشبكه‌ین و كار بۆ بردنه‌وه‌ بكه‌ین، به‌ڵام لیڤه‌رپوول به‌هه‌مان شێوه‌  و هه‌میشه‌ یاری هێرشبه‌رانه‌ ده‌كات، باشترینی جیهانه‌ له‌ ئه‌نجامدانی یاری به‌شێوه‌ی هێرشبه‌رانه‌.

ئارتێتا زیاتر گوتی، دڵخۆشم كه‌ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگین، سبه‌ی ئێواره‌خوانێكی خۆش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانمان ده‌خۆین، دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانمان.، به‌ڵام یه‌كسانبوون ئه‌نجامێكی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button