ئیسپانیا

ڤیدیۆ | سێرخیۆ رامۆس گۆرانییەکی نوێی لەگەڵ گروپێکی بەناوبانگی میوزیکی ئیسپانی بڵاوکردەوە

یاریگا –

رامۆس ڤیدیۆ کلیپێکی لەگەڵ یەکێک لە بەناوبانگترین باندە میوزیکییەکانی ئیسپانیا بەناوی ‘دژایەتیم مەکە’ بڵاوکردەوە و بەرگریکارە ئیسپانییەکە گۆرانی دەڵێت.

باندی میوزیکی لۆس یاکیس کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گروپە میوزیکییەکانی ئیسپانیا و زیاتر لە 15 sاڵە کاری هونەری دەکەن، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆیان بەناوی ‘No me contradigas’ بڵاوکردەوە، کە سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی سێڤییای ئیسپانی بەشداریی تیادا دەکات.

ڤیدیۆ کلیپەکە بە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لە یوتیوب نزیکەی 400 هەزار بینەری هەبووە، بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکە لەکاتێکدایە سێڤییا دۆخی خراپە و هاندەرانی یانەکە لە ئەنجامەکانی یانەکەیان ناڕازین، سێڤییا جگە لەوەی لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە و نەگەیشتە یۆرۆپالیگ، لە لالیگاش لە پلەی هەژدەمی ریزبەندی دێت و لە لێواری دابەزینە.

رامۆس لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام پارچەیەکی گۆرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی :’ئێستا گۆرانی “NO ME CONTRADIGAS” لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان بەردەستە و ئەم گۆرانییە دیارییەکە بەبۆنەی جەژنی کریسمس، هیوادارم چێژی لێوەربگرن’.

بابەتی زیاتر

Back to top button