ئینگلتەراگرنگترین

دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی رۆدری

هەواڵی خۆشی پێیە...

یاریگا –

رۆدریگۆ هێرناندێز بۆ یاری داهاتووی یانەکەی ئامادە دەبێت و مەترسی لەسەر نییە.

شەوی رابردوو لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، مانچێستەر سیتی رووبەڕووی فلۆمێنینزی بوویەوە، یارییەکەشی بە ئەنجامی 4-0 بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان.

بەڵام رۆدری لە خولەکی 74 یارییەکە بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە ئەژنۆیدا یاریگای جێهێشت، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاندەرانی یانەکەی درووستکرد.

بەڵام ئەستێرە ئیسپانییەکە دوای یارییەکە لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆرت، دڵناییدا کە دۆخی تەندرووستی باشە و بۆ یاری داهاتووی یانەکەی ئامادە دەبێت.

دوای خۆ خشاندنەکە ئەوەندە ئازارم زۆر بوو خەریکبوو بگریم، بەڵام ئێستا باشم، دەتوانم بەرامبەر ئێڤەرتن یاری بکەم

رۆدری لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەهۆی کارتی سوور و سزای راگیران لە سێ یاری یانەکەی بێبەشبووە، ئامادەنەبوونی لەهەر یارییەکدا گرفتێکی زۆری بۆ پێپ گواردیۆلا درووستکردووە.

ناوبراو لە هاوینی 2019 بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 229 یاری کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 22 گۆڵیشی درووستکردووە.

1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی پرێمەرلیگ، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی قەڵغان، 2 نازناوی جامی کاراباو و 1 نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button