ئاسیامۆندیال

گواردیۆلا: بەدەستهێنانی مۆندیالی یانەکان ئاسان نیە

یاریگا

مانچێستەر سیتی دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز لە پرێمەرلیگ، گەشتی شاری جەددەی سعودیەی کردووە، بە مەبەستی بەشداری کردن لە مۆندیالی یانەکان.

پاڵەوانەکەی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا، بڕیارە لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان، رووبەڕووی یانەی ئۆراوا رێدی ژاپۆنی ببێتەوە.

پێش یارییەکە پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری ستیزن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکە گووتی

شانازیە بۆ ئێمە کە لێرەین، بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان یەکەم ئەزموونی مانچێستەر سیتییە. ئێمە دەزانین کە کێبڕکێیەکی ئاڵۆزە، من لە بارودۆخی تردا لێرە بووم. گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان ئەستەمە، ئێمە زۆر باش بەرامبەرەکەمان ناناسین، بەڵام زۆرترین زانیاریمان کۆکردۆتەوە

راهێنەرەکەی ستیزن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

دەزانین بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان چەندە قورس دەبێت، بۆ ئەوەی لە یاریی کۆتایی بیت و سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، پێویستە لە ڕابردوودا شتێکی تایبەتت کردبێت. لێرە یاریکردن قورس دەبێت، بۆیە دەمانەوێت یارییەکی زۆر باش بکەین. ئۆراوا پێش ئێمە لە پاڵەوانتیەکە یاریکردووە، بەڵام زیاتر پشووی داوە

مانچێستەر سیتی و ئۆراوا رێد سبەی سێ شەممە، کاتژمێر 21:00 بەکاتی هەولێر، لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button