ئه‌ڵمانیاگرنگترین

مولەر داهاتووی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن یەکلایی کردەوە

یاریگا

توماس مولەر، هێرشبەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی کردووەتەوە و بەم زووانە بڕیاری کۆتایی دەدات.

کریستیان فاڵک رۆژنامەنوسی ئەڵمانی لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی باڤارییەکان لەگەڵ کارگێری یانەکەی گەیشتووەتە رێکەوتن، بەم زووانە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ دەکات.

رۆژنامەنوسەکە زانیویەتیشی مولەر ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن، بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە واتە تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 نوێ بکاتەوە.

توماس مولەر هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button